یەكێتی تۆپی پی جیهانی (فیفا) ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی پۆشکاش کەبڕیاردراوە ساڵانە ببەخشرێتە خاوەنی جوانترین گۆڵ.
لەسەرووی ناوی ئەو یاریزانانەش کەلەلیستەکەی فیفادا دیاری کراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە هەریەکە لە لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی سانتۆسن.
فیفا ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە بوونی میسی لەلیستی خاوەنی جوانترین گۆڵەکانی ساڵ دا بۆ ئەو گۆڵەی دەگەڕێتەوە کەلەیانەی ئارسیناڵی تۆمار کرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەرچی نیماری بەڕازیلیشە یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ساڵی لە یانەی فلامینگۆی هاونیشتیمانی تۆمار کرد لە خولی بەڕازیلی دا.
ئەمە بێجگە لەوەی لیستەکە چەندی یاریزانی دیکەی تێدایە وەک ئیبراهیمپڤیچ و واین ڕۆنی و لیساندرۆ لۆپێزی ئەرجەنتینی و دۆسا سانتۆسی مەکسیکی و ستانکۆڤیجی سڕبی و چەند یاریزانی دیکە بەڵام بەڕای چاودێرانی وەرزشی خەڵاتەکە لەنێوان گۆڵەکەی میسی و نیمار یەکلای دەبێتەوە.
جێگەی باسە پارساڵ خەڵاتی جوانترین گۆل بەخشرایە حەمید ئالتینتۆپی تورکی و یاریزانی ئەو کاتی یانە بایرن میونخ.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|دو شنبهبرچسب:,|